بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نیگارکێشی داهێنەری کرماشانی، سەما سوڵتانی کە خوێندنی لە بواری هونەری کۆلێژی ئەنجێلا ڕاسکینی کەمبیرج تەواو کردووە هاوڕێ لەگەڵ فەریبا مەقسوودی کرماشانی کەسایەتی ناوداری بواری خۆشنووسی سەردەم کە قورئان و شاهکارەکانی ئەدەبی فارسی و کوردی نووسیوەتەوە دوای بەرهەمهێنانی هونەرمەندانەی شاهنامەی یەگانە کە یەکەم بەرهەمی خۆشنووسی و نیگارکێشی حەماسەی نەتەوەیی ئێرانە، هەوڵی نووسینەوە و نیگارکێشی هونەرمەندانی چوارینەکانی خەیامیان داوە لەژێرناوی خەیامی سەما.
شاهنامەی یەگانە لە پێنجی گەلاوێژی ساڵی 1395 لە کتێبخانەی نەتەوەیی ئێران و دواتر لە ساڵی 1403 لە شاری کرماشان بە ئامادەبوونی لایەنگران و مامۆستایانی بەناوبانگی دەرەکی و ناوخۆیی، باڵوێزی تاجیکستان و نوێنەری ئێکۆ و چەندین بەرپرسی دیکە ڕوونوێنی کرا.
خەیامی سەما لە 28 ی خەزەڵوەری 1402 لە کۆڕی فەیلەسوفان و هونەرمەندان و ئەدیبانی ئێرانی ڕوونوێنی کرا.
ئێستا لە پازدەهەمین ساڵیادی بەرزڕاگرتنی فێردۆسی لە زانکۆی مەنچێستر لە 20 ی گوڵانی ئەمساڵ بەرهەمی هونەری شاهنامە کە بریتیە لە خۆشنووسی فەریبا مەقسوودی و نیگارکێشی سەما سوڵتانی ڕوونوێنی دەکرێت.
هەروەها بڕیارە لە 28 ی گوڵانیش بە بەشداری ناوەندە بەناوبانگە زانستی و هونەرییەکان؛ ناوەندی شانامەی کەمبیرج بە هاوکاری ئاکادیمیای هونەرەکانی ساوت هەمپتۆن و چەندین ناوەندی دیکە ئەو بەرهەمە هونەرییە ڕوونێنی بکرێت.
Your Comment