AP ١٤٠٤ گوڵان ١٠ ٠٩:٠٥

پاگەندەی فەڕەنسا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بێ بنەمایە

پاگەندەی فەڕەنسا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بێ بنەمایە

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند: پاگەندەکانی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەسەر ئەوەی کە ئێران لە سەروبەندی گەشەپێدانی چەکی ئەتۆمییە، بەتواوەتی بێ بنەما و نابەرپرسیارانەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی، باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایش ڕایگەیاند: پاگەندەکانی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەسەر ئەوەی کە ئێران لە سەروبەندی گەشەپێدان بە چەکی ئەتۆمیدایە، بەتواوەتی بێ بنەمایە و لە باری سیاسییەوە نابەرپرسیارانەیە و ئێران هەرگیز بەدوای بەدەست هێنانی چەکی ئەتۆمی نەبووە و بنەمای بەرنامەکەی خۆیی نەگۆڕیوە.

نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی کاتی ئەنجومەنی ئاسایش و هەروەها ئانتۆنیۆ گۆترێش، ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان زیادی کرد: ئەگەر فەڕەنسا و هاوبەشەکان بەڕاستی بەدوای ڕێگاچارەیەکی دیپلۆماتیکن، ئەبێ دەست لە هەڕەشە هەڵبگرن و ڕێز بۆ مافی سەروەری وڵاتەکان لەژێر ناوی مافی نێودەوڵەتی دابنێن.

ناوبراو لە نامەکەیدا درێژەی دەدات: ئەو جۆرە تۆمەتانە بەهۆی خراپ تێگەییشتنی بنەڕەتی یان بەلاڕێدا بردنی بە ئەنقەستی مافی یاسایی ئێران لەژێر ناوی مافی نێودەوڵەتییە. ئاوەها چاوەڕوانیگەلێکیش نیشاندەری شرۆڤەی دڵخوازانەی ڕاستییەکانە و نموونەیەک لە هەڵسوکەتی بەردەوامی دووفاقەیی وڵاتێکە کە وەکوو ئەندامی هەمیشەیی ئەنجومەنی ئاسایش، بەرپرسیارێتی تایبەتی لە ئەستۆیە.

بۆیە کۆماری ئیسلامی ئەو پاگەندەیە بەتواوەتی بێ بنەما و لەسەر بنەمای سیاسەتی نابەرپرسیارانە وەسف دەکات و ڕایدەگەیێنێت کە ئێران هەرگیز بەدوای دەستخستنی چەکی ئەتۆمییەوە نەبووە و بەرنامەی بەرگری خۆی نەگۆڕێوە و پابەندی بەڵێنەکانی خۆی لە ئەو بارەوەیە.




News ID 54839

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha