AP ١٤٠٤ گوڵان ٩ ٠٩:٣٥

پێکدادانی چەکداری بەربڵاو لە دەڤەری دیمەشق

پێکدادانی چەکداری بەربڵاو لە دەڤەری دیمەشق

ڕاپۆرتە مێدیاییەکان لە ڕوودانی پێکدادانی چەکداری لە دەڤەری دیمەشق باس دەکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، سەرچاوە خۆجەییەکان ڕایانگەیاند کە دوابەدوای ئاڵۆزی لە شاری سوەیدا، تیرۆریستەکانی سەر بە ڕژێمی جۆلانی ڕێگاکانی چوون بۆ ئەو شارەیان داخست.

هەروەها ڕاپۆرت کراوە کە لە کاتژمێرەکانی ڕابردوودا پێکدادانی توند لە شاری جرمانا هەڵکەوتوو لە دەڤەری دیمەشق بەهۆی بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی دەنگی سووکایەتی بە پێغەمبەر ڕووی داوە.

سەرچاوە سووریاییەکان ڕایانگەیاند کە گرووپە چەکدارەکان دوای پێکدادانی توند لە دەڤەری شاری جرمانا چوونەتە نێو ئەو شارەوە.


هەروەها ڕاپۆرت کراوە کە ئەو پێکدادانە بووەتە هۆی کوژرانی گەنجێک و بریندار بوونی 2 کەسی دیکە.

لە ناوچەی قەوس هەڵکەوتوو لە ئەشرەفیەی سەحنایا لە دەڤەری باشووری دیمەشقیش پێکدادانێک هاتووەتە ئاراوە. گرووپە چەکدارەکان هێرشێکی بەربڵاویان بۆ سەر ئەو ناوچە دوای هێرش بۆ سەر جرمانایان دەست پێکردووە.

لەلایەکی تریشەوە وەزارەتی نێوخۆی سەر بە ڕژێمی جۆلانی ڕایگەیاند کە خەریکی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە ئەو گرتە دەنگیەیە.


News ID 54830

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha