AP ١٤٠٤ خاکەلێوە ٣٠ ١٨:٠٢

پاراستنی سەرمایەی تەکنیکی و ئەتۆمی ئێران پێویستە

پاراستنی سەرمایەی تەکنیکی و ئەتۆمی ئێران پێویستە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: پاراستنی سەرمایەی تەکنیکی و ناڤۆکی ئێران، زەروورەتێکی ناو ڕەوتی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران سەبارەت بە دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا، ڕایگەیاند: ئێران شلگێرانە و بە ئامادەیی تەواوەوە بەشداریی دانوستانی هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان بووە و تا کاتێک دانوستانەکان بە شێوەی سازێنەر درێژەی هەبێت، ئێمەش بەردەوام دەبین لە هاوکایمان.

ناوبراو بە ئاماژە بە تەواو ئاشتی‌خوازانەبوونی پلانی ناڤۆکی ئێڕان و یەکلاکردنەوەی هەر جۆرە گومانێک لەوبارەیە لە لایەن تارانەوە، جەختی کرد: پاراستنی سەرمایەی تەکنیکی و ناڤۆکی ئێران، زەروورەتێکی ناو ڕەوتی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکایە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕاشیگەیاند: گەمارۆ نایاساییەکان دەبێ بە شێوەی متمانەیی و بە گەڕەنتیی پێویست هەڵوەشێتەوە و هەڵوێستی ئێڕان لەو دوو بابەتەدا پاوەجێ و بنەماییە.

News ID 54694

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha