بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سردار ڕەحیم جەهانبەخش وێڕای ئاماژە بە کەڵکئاوەژۆیی تاقمێکی ئاژاوەگێڕ لە ڕێوڕەسمی ماتەمینی ئیمام عەلی(دخ) لەو پارێزگایەدا بۆ بێڕێزی و دژایەتینواندن هەمبەر بە گەلانی بەڕێزی ئێرانی، ڕایگەیاند: بە هوشیاریی بەرزی ئازیەتباران و هاوئاهەنگی پۆلیس لەگەڵ خەڵکی خۆشەویست و ناسینەوەی هۆکارانی سەرەکیی شاراوە و دەرکەوتەی ئەو جووڵە قیزەون و هاندراوە لە لایەن دوژمنان، ئاژاوەکە پووچەڵکرایەوە و لەو پێناوەدا، 22 کەس لە ئاژاوەگێڕان دەستگیر کران.
فەرماندەی هێزی ئینتزامی پارێزگای ورمێ لە درێژەدا بە ڕێزنان لە هاوکاریی خەڵکی کورد و تورک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو ئاژاوەیە، جەختی کرد: هێڵی سووری پۆلیس، تەکوزی، یەکڕیزی نەتەوەیی و ئاسایشی کۆمەڵایەتیی هەموو هاووڵاتیانی پارێزگایە و هەر کەس بە هەر دروشم و بیانوویەک بیەوێ چەق بخاتە بەردەم ئەو یەکڕیزییە و دەرفەتی فرەچەشنیی جوانی گەلانی پارێزگا بە ئاراستەی ویستی دزێوی وڵاتانی نەیاردا ببات، بەرەوڕووی یاسا و هەڵسوکەوتی یەکلاکەرەوەی پۆلیس دەبێت.
Your Comment