AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢٨ ٢١:٤٣

شەڕڤانانی کورد تۆڵەی کۆمەڵکوژیەکەی کۆبانیان کردەوە

شەڕڤانانی کورد تۆڵەی کۆمەڵکوژیەکەی کۆبانیان کردەوە

هەسەدە ڕایگەیاند"هێزەكانمان وەڵامی ئەو كۆمەڵكوژییانەی دەوڵەتی داگیركەری توركی دایەوە، كە لە كۆبانی ئەنجامیدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەكانی سووریای دیموكرات سەبارەت بە ئاماری شەڕ و پێكدادانەكانی دوێنێیان لەگەڵ هێزەكانی دەوڵەتی توركیا لە سنووری بەنداوی تشرین و میحوەری قەرەقۆزاق، لەڕاگەیاندراوێكدا دەڵێت "هێزەكانمان وەڵامی ئەو كۆمەڵكوژییانەی دەوڵەتی داگیركەری توركی دایەوە.

شەڕڤانان ئۆپەراسیۆنێكیان لە باشووری ڕۆژئاوای پردی قەرەقۆزاق ئەنجامدا، كە تیایدا ئامێرێكی ڕاداری دەوڵەتی داگیركەری تورك تێكشكێندرا و بنكەیەكیش زیانی پێ گەیەندرا، هەروەها توانرا ژمارەیەك چەتە بكوژن و بریندار بكەن، بەڵام ژمارەیان دیار نییە."

هەروەها هەسەدە دەڵێت: "لەو بنكانەوە دەوڵەتی داگیركەری هێرشی زەمینی ئەنجام دەدا و خەڵكی مەدەنیان دەركردە قوربانی و زیانیان بە ماڵی هاووڵاتیانیان دەگەیاند، هێزەكانمان بە هاوبەشی لەگەڵ یەكینەكانی شەهید هارون لە ڕێگەی چوار ئۆپەراسیۆنی سەركەوتووەوە وەڵامی هێرشەكانی دەوڵەتی تورك و چەتەكانی دایەوە."

لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە"لە بەرەی بەنداوی تشرین، دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكانی بەردەوام بوون لە بۆردومانی دەوروبەری بەنداوەكە بە تۆپی قورس و زیانی ماددییان بە ناوچەكە گەیاند، هەروەها لە كاتژمێرەكانی بەرە بەیانیدا چەتەكان هەوڵیاندا هێرش بكەنە سەر خاڵەكانی هێزەكانمان لە گوندەكانی باكووری بەنداوەكە، لە بەرامبەردا هێزەكانمان ئۆپەراسیۆنێكیان دژی شوێنی كۆبوونەوەی چەتەكان ئەنجامدا، بەهۆیەوە سێ چەتە كوژران و دووی دیكەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکردووە "هێزەکانمان ئۆپەراسیۆنێكی دیكەیان لە دژی كۆبوونەوەی چەتەكان لە گوندەكانی باشووری بەنداوەكە ئەنجامدا، كە خۆیان ئامادە دەكرد بۆ هێرشكردنە سەر یەكێك لە خاڵەكانی هێزەكانمان، لەنێو ڕیزەكانی چەتەكان قوربانی هەبوو، بەڵام ژمارەی وردیان نەزانراوە.

لە بەرەی عەین عیسا؛ دەوڵەتی داگیركەری تورك و چەتەكان دیسان گوندی بیر عەرەب و دانیشتووەكانیان بۆردومان كرد، هەروەها دوای نیوەڕۆ گوندی ئەبوسەرا بە تۆپی قورس كرایە ئامانج و زیانی ماددی بە ماڵ و ماڵ و موڵكی دانیشتووانەكەی گەیاند.

News ID 54345

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha