AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٢١ ١٥:٣٩

تیرۆریستەکان لە سووریا تەرمی عەلەوییەکان دەدزن

تیرۆریستەکان لە سووریا تەرمی عەلەوییەکان دەدزن

سەرچاوە ئاگادارەکانی سووریا لە هەوڵی تیرۆریستەکانی سەر بە ڕژێمی جۆلانی بۆ کۆ کردنەوەی تەرمی قوربانیانی هێرشەکانی خۆیان و گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی نادیار هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە تیرۆریستەکانی سەر بە ڕژێمی جۆلانی تەرمی دەیان قوربانی هێرشە نامرۆڤانەکانی ئەو هێزانە بۆ سەر شارە کەناراوییەکانی سووریایان بۆ شوێنێکی نادیار گواستوووەتەوە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، چڕ بوونەوەی توندوتیژی گشتی لە ئاستی نێودەوڵەتی لە دژی جەنایەتەکانی جۆلانی هەمبەر عەلەوییەکان لە ڕۆژانی ڕابردوو بووەتە هۆی ئەوەی کە تیرۆریستەکانی سەر بە دەسەڵات هەوڵ بدەن بۆ کۆ کردنەوەی تەرمی قوربانیان و گواستنەوەیان بۆ شوێنێکی نادیار.




News ID 54272

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha