AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٧ ٠٠:٢٥

پەرەسەندنی ناڕەزایەتی لە سووریا/ کوژرانی تیرۆریستانی سەر بە جۆلانی

پەرەسەندنی ناڕەزایەتی لە سووریا/ کوژرانی تیرۆریستانی سەر بە جۆلانی

لە سایەی هێرشی توخمەکانی سەر بە ڕژێمی تیرۆریستیی جۆلانی بۆ سەر ناوچەیەک، شارەکانی لازقیە و تەرتووس بوونە گۆڕەپانی ناڕەزایەتی جەماوەری دژ بەو ڕژیمە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شارەکانی لازقییە و تەرتووس لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا خۆپێشاندانی بەرفراوانی بەخۆوە بینیوە بۆ پشتیوانی لە دانیشتوانی شاری جەبلە و ڕاگرتنی هێرشەکان بۆ سەر ئەم ناوچەیە.

خۆپیشاندەرانی سووریا خوازیاری کۆتایی هێنان بە خوێنڕشتن و لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو هێرشانە بوون.

هەروەها سەرچاوە خۆجێیەکان لە سووریا ڕایانگەیاند کە لانیکەم ١٠ کەس لە ڕژێمی تیرۆریستی جۆلانی لە کاتی شەڕ و پێکدادانەکانی دەوروبەری شاری جەبلە کوژراون.

هەروەها باس لەوە کراوە کە کەرەستەی سەربازی ڕەوانەی شارەکە و دەوروبەری کراوە.

News ID 54230

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha