AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٧ ٢٠:٤٨

ئێران 6 تیرۆریستی قۆڵبەست کرد

ئێران 6 تیرۆریستی قۆڵبەست کرد

فەرمانداری تایبەتیی شاری چابەهار لە قۆڵبەست‌کرانی 6 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی جەیشولزوڵم و کوژرانی کەسێکیان هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلیڕەزا نوورا وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، وتی: ئۆپەراسیۆنی قورسی بەرەنگاربوونەوەی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی لە چابەهار، پاش ناسین و دۆزینەوەی شوێنی خۆحەشاردانیان، بە هاوئاهەنگی ئەندامانی شۆڕای دابین‌کاری هێشتاش بەردەوام و تا پاککردنەوەی یەکجاری ناوچە درێژەی هەیە.

فەرمانداری چابەهار بە دەربڕینی ئەسفی خۆی بۆ ڕووداوی تیرۆریستیی چەند ڕۆژ لەوە پێشی تەقاندنەوەی بینای بونیادی مەسکەنی شۆڕشی ئیسلامی بە دەستی گرووپی تیرۆریستی جەیشولزوڵم، وتیشی: بە لێهاتوویی هەواڵگرانە و پەیجوورییەکانی هێزی ئەمنی، شوێنی تیرۆریستان دۆزرایەوە و لە ئۆپەراسیۆنێکی قورسی هێزەکانی قودسی سپا لە باشووری ئێران و ئیدارەی ئیتلاعات و قەرارگای شەهید فوولادی، 6 تیرۆریست قۆڵبەست کران و تیرۆریستێکیش کوژرا.

News ID 54127

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha