AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٥ ١٥:٠٥

ڕێبەری باڵای ئێران: دوژمن بزانێت بەرخۆدان درێژەی هەیە

ڕێبەری باڵای ئێران: دوژمن بزانێت بەرخۆدان درێژەی هەیە

پەیامی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە بۆنەی پرسەی موجاهیدین شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا و شەهید سەید هاشم سەفیئەدین لە ڕێوڕەسمی پرسەکە لە لوبنان خوێندرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕێوڕەسمی پرسە و ناشتنی شەهیدی موجاهید سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەید هاشم سەفیەدین، ستایشی ئەم دوو شەهیدە گەورەیەی بەرخۆدانی کرد .

لەو پەیامەدا هاتووە: "پێویستە دوژمن بزانێت کە بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتن و ستەم و خۆبەزلزانین تەواو نەبووە و بەردەوام دەبێت تا دەگاتە ئامانجی خوازراو.

دەقی پەیامی ڕێبەری شۆڕش، کە ئەمڕۆ لەم ڕێوڕەسمەدا لەلایەن حوجەتولئیسلام سەید موجتەبا حوسێنی نوێنەری ڕێبەری کە نێردراوە بۆ لوبنان خوێندرایەوە، بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

بسم الله الرّحمن الرّحیم
قال الله عزّ و جل: وَ لِلّٰهِ العِزَّةُ وَ لِرَسولِهِ وَ لِلمُؤمِنینَ وَ لٰکِنَّ المُنافِقینَ لا یَعلَمون.

موجاهیدینی گەورە و پێشەنگی بەرخۆدان لە ناوچەکە، سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕەحمەتی خوای لێ بێت، ئێستا لە لووتکەی شکۆمەندی خۆیدایە. جەستەی پاکی لە خاکی جیهاد لە ڕێگای خوادا دەنێژرێت، بەڵام ڕۆح و ڕێبازەکەی هەموو ڕۆژێک گەشاوەتر دەبێت، و پشتیوان بە خودا ڕێگا بۆ ئەو کەسانە پیشان دەدات کە شوێنکەوتووی ئەون. دوژمن دەبێ ئەوە بزانێت کە بەرخۆدان لە دژی دەستبەسەرداگرتن و ستەم و خۆبەزلزانین هەرگیز کۆتایی نایەت و بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە ئامانجی خوازراو ان شاءاللە. هەروەها ناوی چاک و ڕووخساری ڕووناکی جەنابی سەید هاشم سەفیەدین (خوا لێی ڕازی بێت) ئەستێرەیەکی درەوشاوەی مێژووی ناوچەکەیە کە هاوکارێکی نزیک و بەشێکی دانەبڕاو بوو لە سەرکردایەتی خۆڕاگری لە لوبنان. سڵاوی خودا و مرۆڤە بەرحەقەکانی لەسەر ئەم دوو تێکۆشەرە سەربەرزە، لەسەر ئەو تێکۆشەرە ئازا و دڵسۆزانەی تر کە لەم دواییانەدا شەهید بوون، هەروەها لەسەر هەموو شەهیدانی ئیسلام. وە سڵاوی تایبەتی من بۆ ئێوەی منداڵە ئازیزەکانم، شەڕڤانانی گەنجی لوبنان.

سەید عەلی خامنەیی

News ID 54095

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha