AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٥ ١٣:١٨

بەڕێ‌کرانی هێمایینی تەرمی "سەید حەسەن نەسروڵڵا" لە عێراق

بەڕێ‌کرانی هێمایینی تەرمی "سەید حەسەن نەسروڵڵا" لە عێراق

زۆربەی پارێزگاکانی عێراق ئەوڕۆ یەکشەممە پشوودانی فەرمی ڕاگەیێندرا، بۆوەی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتن و بەڕێ‌کرانی هێمایینی تەرمی "سەید حەسەن نەسروڵڵا" لە شارەکانی ئەو وڵاتە بەڕیوە بچێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هاوکات بەڕیوەچوونی ڕیوڕەسمی شکۆمەندی بەڕێ‌کرانی تەرمی شەهیدان "سەید حەسەن نەسروڵڵا" و "سەید هاشم سەفیەدین" ئەمیندارانی گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە بەیرووت، لە زۆربەی شار و وڵاتانی ئیسلامی ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی یادی ئەو شەهیدانەی بەرخۆدان بەڕیوە دەچێت.
هەر لەو پەیوەندییەدا ئەوڕۆ یەکشەممە وێڕای ڕاگەیاندنی پشوودانی گشتی و فەرمی لە زۆربەی پاریزگاکانی عێراق و لەوان کەربەلا، نەجەف، بەسرە، سەلاحەدین، بەغدا، واست، دیالە، بابول، دیوانیە، میسان، زیقار و ...، ڕێوڕەسمی بەڕێ‌کرانی هێمایینی تەرمی شەهیدان "سەید حەسەن نەسروڵڵا" و "سەید هاشم سەفیەدین" بەڕیوەچوو.

News ID 54092

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha