AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٥ ٠٨:١٢

وەفدێکی باڵای بەرپرسانی ئێرانی گەیشتە لوبنان

وەفدێکی باڵای بەرپرسانی ئێرانی گەیشتە لوبنان

بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی بەڕێکران و ئەسپاردە کردنی تەرمی سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەید هاشم سەفیەدین وەفدێکی باڵای ئێران چووە بەیرووت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موحەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ شاندێکی باڵادا گەیشتنە لوبنان.

ئەمڕۆ یەکشەمە 5ی ڕەشەمە لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا بە ئامادەبوونی هەزاران کەس ، تەرمی شەهید سەید حەسەن نەسروڵڵا و سەید هاشم سەفیەدین جێگری ئەو بەڕێ دەکرێت و دواتر دەنێژرێت.

لە وڵاتانی ئیسلامی جیهان سەدان وەفدی باڵا گەیشتوونەتە لوبنان بۆ بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ناشتنی سەرۆکی پێشووی حزبوڵا.

News ID 54083

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha