AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ٤ ١٢:٤٨

وتەکانی ڕێبەری باڵای ئێران لە دیداری بەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعات

وتەکانی ڕێبەری باڵای ئێران لە دیداری بەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعات

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیدار لەگەڵ وەزی، جێگران و بەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعات، پاراستنی ڕۆحیە و ڕوانگەی شۆڕشگێڕانە لە درێژەی ئەم ساڵانە لە تایبەتمەندییە باشەکانی ئەو وەزارەتخانە دێتە ئەژمار.


بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قسەکانی ڕێبەری ئێران لە دیداری وەزیر، جێگرەکان و بەرپرسانی وەزارەتی ئیتلاعات کە لە ڕێكەوتی 1 ی ڕەشەممەی 1403 بەڕێوە چوو، ئەمڕۆ لە شوێنی بەڕێوەچوونی یادوارەی شەهیدانی کۆمەڵگای ئیتلاعاتی و چلەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی وەزارەتی ئیتلاعات بڵاو کرایەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە ئەو دیدارەدا، پاراستنی ڕۆحیە و ڕوانگەی شۆڕشگێڕانە لە وەزارەتی ئیتلاعاتی لە تایبەتمەندییە باشەکانی ئەو وەزارەتخانە هێنایە ئەژمار و وتیان: وەزارەتی ئیتلاعات کۆمەڵێکی بەڕاستی شۆڕشگێرانە و پابەند بە شۆڕشە و هەر وەک هێزە کۆنەکانی ئەو وەزارەتخانە، شؤڕشگێرانە ماونەتەوە، هێزە نوێێەکانیش لە ڕێگای شۆڕش دەچنە پێشەوە کە ئەوە بۆ خۆی نیعمەتێکی گەورەیە.
هەروەها تەنیا ڕێگای چارەسەری لە بەردەم کێشەکانی پابەند بوون بە بنەماکانی شۆڕش وەسف کرد و زیادیان کرد: چارەسەری کێشەکان لە هەر یەکە لە بەشەکانی ئابووری، سیاسی ، فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی وڵات لە گرەوی پشت بەستن بە خودا، پابەندی بە بنەماکانی شۆڕش و شوێنگیری کردنیان بە شێوەی جیجی بۆ بەدی هاتنی گەڵاڵە و یاسا باشەکانی وڵات و قەرەبوو کردنەوەی دواکەوتووییەکانە.
ئایەتوڵڵا خامنەیی، پلان ڕێژی بۆ ئەنجامی کاروبارەکانی وڵات و چارەسەری کێشەکانی بەشێک لە هەوڵە زەروورییەکان هێنایە ئەژمار و وتیان: ئەوەی کە گرینگە، دەستخستنی ئەنجامی باشە چونکوو ئەنجامی کۆبوونەوە و بەرنامەڕێزییەکان بەرچاو نەبێت ، قازانجێکی نییە و ئەنجامی باشیش نایێتە دیم کاتێک ئەنجامەکە باش دەبێت کە شوێنگیرییەکان بەردەوام بن.
ڕێبەری ئێران یەکێک لە ئەرکەکانی دەزگای ئیتلاعاتی هاوکاری لەگەڵ دەوڵەت وەسف کرد و وتیان : وەزارەتی ئیتلاعات ئەبێ لەگەڵ هەموو دەوڵەتەکان هاوکاری تەواوی هەبێت تا دەوڵەت بەردەوام بتوانێت ئەرکی قورسی ئیدارەی وڵات بە باشی ئەنجام بدات.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشیان: هاوکاری وەزارەتی ئیتلاعات لەگەڵ دەوڵەت بە واتای ئەنجامی کاری باشی ئیتلاعاتییە.
ڕێبەر هەروەها هاتنە مەیدانی گەنجان لە ڕۆژی 22 ی ڕێبەندان بۆ بەرگری لە شۆڕشی نیشانەی وردەی خودا بۆ پێشخستنی ئیسلام لە بەستێنی کۆماری ئیسلامی وەسف کرد و زیادیان کرد: نمانەیەکی دیکە ویستی خودا، کۆبوونەوە دژە ئیسرائیلییەکان لە ئەورووپا و تەنانەت ئەمریکا و بەرز بوونەوەی بەرچاوی پاڵپشتی ڕای گشتی جیهان لە خەڵکی فەلەستینە.

News ID 54071

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha