بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە چاوپێکەوتنێیکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات وتیویەتی: پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع دەكات و بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتی و بانگهێشتی باكووری رۆژهەلاتی سووریای دەكەن.
عەبدی ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ گرنگیدان بە جێبەجێکردنی داواکارییە نێودەوڵەتییەکانی پەیوەست بە نوێنەرایەتیکردنی کەمینەکان، دەبێت ئیدارەی نوێی سووریا کار بۆ گەیشتن بە بەدەستهێنانی گشتگیری بكات.
ڕاشیگەیاندووە، ئیدارەی نوێی سووریا داواکارییە نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە بەشداریکردنی کەمینەکان لەبەرچاو دەگرێت، بەڵام ئەم ڕێبازە پێچەوانەی ئایدۆلۆژیا کەسایەتییەکانی نمونەی شەرعە، کە بە هەڵگری بیری سەلەفی-جیهادی ناسراوە.

فەرماندەیی گشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات پیرۆزبایی لە ئەحمەد شەرع دەكات بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆكایەتییەوە و هەروەها، بانگهێشتی باكووری رۆژهەڵاتی سووریای دەکات.
News ID 54025
Your Comment