بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەواد محەمەدی سەرۆکی توێژینگەی نەتەوەیی ژێنێتیک لە چێكرانی ڤاکسەنی دژە شێرپەنجەی ئێرانی هەواڵی دا و ڕایگەیاند: ئەم ڤاکسەنە دەتوانێ شیاوی چارەسەریی جۆرەکانی شێرپەنجە بێت و هاوینی ساڵی داهاتووی هەتاوی (1404) ڕوونوێنی دەکرێت.
ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە ڕوونوێنی دوو بەرهەمی دیکەی کۆمپانیا زانستتەوەرەکانی سەر بەو توێژینگەیە لە حەوتەی توێژینەوە کرد و وتیشی: ئەو دوو بەرهەمە بە ناوەکانی "ئایڤیئایجی" و "ئاڵبۆمین" ناسراون و یەکەمیان بۆ چارەسەریی کەمایەسی خۆپارێزیی زکماکییە و دووەمیشیان بۆ نەخۆشانی گورچیلەیی و جەرگییە.
Your Comment