بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە غەززە و سەرکەوتنی شکۆمەندانەی خەڵکی فەلەستین دروشمی الطوفان یصنع مجداً(زریانی شکۆساز بوو) لەلایەن بزووتنەوەی حەماس و وەکوو دروشمی سەرکەوتن هەڵبژێردرا. بەڵام خاڵی جێگای سەرەنج ئەوەیە کە ئەو دروشمی لەلایەن شەهید یەحیا سینوارەوە لە کاتی ژیانیدا و پێش لە شەهادەستی وەکوو دروشمی سەرکەوتن هەڵبژێردرابوو.
یەحیا سینوار ڕێبەری شەهیدی حەماس لە حاڵێکدا سێ مانگ پێش ئێستا لە ڕەفەح شەهید بوو کە تا دوا چرکە بۆ بەرگری لە خەڵکی فەلەستین هەوڵی دا و بە پێچەوانی پاگەندەکانی ئیسرائیل هیچکات لە نێو تونێلەکاندا خۆی نەشاردبووەوە و ڕاستەوخۆ شەڕی تێلاڤیڤی دەکرد.
دروشمی سەرکەوتنی بەرخۆدانی فەلەستین لەلایەن شەهید یەحیا سینوارەوە لە کاتی ژیانیدا و پێش لە شەهادەتی وەکوو دروشمی سەرکەوتنی هەڵبژێردرابوو.
News ID 53625
Your Comment