AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٤ ٠٨:٣٩

ناوەندی زمان و ئەدەبی کوردی لە سنە دەکرێتەوە

ناوەندی زمان و ئەدەبی کوردی لە سنە دەکرێتەوە

پارێزگاری کوردستان لە وەرگرتنی مۆڵەتی سەرەتایی بۆ کردنەوەی ناوەندی زمان و ئەدەبیاتی کوردی لە سنە هەواڵی دا و وتی: کردنەوەی ئەم ناوەندە بەشێکە لە ویست و داواکاریی بلیمەتان، مامۆستایانی زانکۆ و چالاکی فەرهەنگی.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش لهۆنی پاریزگاری کوردستان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ شارەدارەکانی پارێزگای کوردستان، وتی: پەیجوورییە سەرەتاییەکان بۆ کردنەوەی ناوەندی زمان و ئەدەبی کوردی ئەنجام دراوە و ڕەزامەندی سەرەتاییمان بە شێوەی زارەکی وەرگرتووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا شایەدی وەدی هاتنی هەوڵ و کەڵکەڵەی لایەنگرانی زمان و ئەدەبی کوردی لە کوردستاندا دەبین.

لهۆنی لە درێژەدا جەختی لە زەروورەتی گۆڕانی هەڵوێستی شارەدارانی پارێزگای کوردستان و وتیشی: هەموو شارەدارەکان دەبێ هاوسەنگ لەگەڵ هەلومەرج و پێگەی شارەکان لانی‌کەم پڕۆژەیەکی دیار و بۆ شارە گورەکانی پارێزگا، چەندین پڕۆژە ئاراستە بکەن.

News ID 53549

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha