بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی تیرۆریستی جۆلانی وردە وردە خەریکی کۆنترۆڵی مزگەوتی شارە کەناراوییەکانی سووریا بەتایبەتی مزگەوتی عەلەوییەکان بە ئامانجی پەرەپێدان بە بیری تیرۆریستی خۆیانن.
ئەو سەرچاوەگەلە زیادیان کرد کە دەیان دەستە لە چەکدارەکانی جۆلانی خەریکی دیاری کردنی پێش نوێژەکانی سەر بە خۆیان بۆ ئەو مزگەوتانەن تا بیری تیرۆریستی گرووپی تەحریرولشام پەرە پێبدەن.
ئەو هەوڵانە بووەتە هۆی نیگەرانی لە نێو خەڵکی سووریا و ئایینە جیاوازەکان کە ببێتە هۆی پەرەپێدان بە هزری داعشی لە ئەو وڵاتە.
چەکدارەکانی سەر بە ڕژیمی تیرۆریستی جۆلانی هەوڵ دەدەن بە کۆنترۆڵی مزگەوتی عەلەوییەکان لە سووریا پەرە بدەن بە هزری تیرۆریستی خۆیان.
News ID 53539
Your Comment