AP ١٤٠٣ بەفرانبار ٢٢ ٢٠:٣٦

سێهەمین مێهرەجانی شانۆی تەنزی "تی‌تاڵی" ئیلام دەستی پێکرد

سێهەمین مێهرەجانی شانۆی تەنزی "تی‌تاڵی" ئیلام دەستی پێکرد

سێهەمین مێهرەجانی ناوچەیی شانۆی تەنزی "تی‌تاڵی" بە ڕکابەریی 250 هونەرمەند لە 6 پارێزگای ڕۆژئاوای وڵات لە شاری ئەیوانی پارێزگای ئیلام دەستی پێکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کرانەوەی سێهەمین مێهرەجانی ناوچەیی شانۆی تەنزی "تی‌تاڵی" ئەمڕۆ شەممە (22ی بەفرانبار)، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسان و هونەرمەندانی پارێزگای ئیلام، هاوکاتی وەهەواخستنی فوودانەکان، لە قوتابخانەی سومەیەی شاری ئەیوان بەڕیوە چوو و بڕیارە پاش 4 ڕۆژ چالاکی، ڕۆژی 25ی بەفرانبار کۆتایی پێ بێت.

هەروەها بە گوێرەی ڕاگەیاندنی بەرپرسی سێهەمین خولی مێهرەجانی شانۆی تەنزی تی‌تاڵی، لەم خەلەدا لە 60 بەرهەمی ناردراوە بۆ نووسینگەی مێهرەجان، سەرجەم 9 بەرهەمی سەرپەردە و 8 بەرهەمی سەرشەقام لە 6 پارێزگای ڕۆژئاوای ئێران و بە شێوەزارەکانی کوردی، لۆڕی، لەکی و فارسی پێکەوە ڕکابەری دەکەن.

شایانی باسە، بەرهەمە براوەکان لە کۆتایی ئەم مێهرەجانە، بەشداری مێهرەجانی نیشتمانی شانۆی "خەندستان"ی ئیسفەهان دەبن.

News ID 53530

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha