بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەناتۆڵی، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە بوونی پەکەکە و یەپەگە لە سووریا وتی کە وڵاتەکەی توان و دەسەڵات و ورەی بەرزی بۆ لەناوبردنی سەرجەم هەڕەشەکان لە دژی خۆی هەیە.
هاکان لە گفتوگۆیەکدا لە ئەنقەرە زیادی کرد: ئێمە چەندین جار وتوومانە کە ناتوانین بە ئەو هەڕەشانەوە ژیان بکەین و بۆیە یان ئەوان بۆ ئەو هەڕەشەیە هەنگاو هەڵدەگرن یان ئەوەی کە پێویستە ئێـە ئەنجامی دەدەین.
ناوبراو جەختی کرد کە کاتیی کۆتایی هاتنی ڕێکخراوە جودایی خوازەکان واتا پەکەکە و یەپگە و درێژەیان لە سنووریا نزیکە.
فیدان لە درێژەدا بە ئاماژە بە ئەوەی کە وڵاتەکەی هیچکات چاوی لەسەر خاکی سووریا نەبووە، وتی: تورکیا هیچ کات سەرەنج ناداتە وڵاتگەلێک(فەڕەنسا) کە بۆ بەرژەوەندی خۆیان لە سووریا لە پشت ئەمریکاوە خۆیان شاردووەتەوە.
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە پێوەندی تورکیا و ئێران وتی: ئێمە ویستمان لەسەر درێژەی دراوسێیەتی باش لەگەڵ ئێران و پەرەپێدان بە پێوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ ئەو وڵاتە و پاڵپشتی ئەوان لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمە.
تورکیا: پێوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران پەرەپێدەدەین؛ خاکی سووریا داگیر ناکەین
وەزیری دەرەوەی تورکیا بە ئاماژە بە ئەوەی کە وڵاتەکەی هیچ کات چاو لەسەر سووریا نەبووە، لەسەر بەردەوام بوونی دراوسێیەتی باش لەگەڵ ئێران و ویستی ئەنقەرە بۆ پەرەپێدان بە پێوەندی هەمەلایەنە لەگەڵ تاران جەختی کرد.
News ID 53523
Your Comment