بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سیئێنئێن، هەر ئێستا 7 ئاگرکەوتنەوەی دارستانی لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی شاری لۆسئانجلیس ڕاپۆرت کراوە و بای بەتەوەژمیش ئاگرەکان دەگەشێنێتەوە و پەرەیان پێ دەدا.
بە وتەی بەرپرسانی خۆجێی کارەبای زیاتر لە 536 هەزار کەس لە لۆسئانجلێس لە پاش نیوەڕۆی چوارشەممەوە تا ئێستا پچڕاوە و بە گوێرەی ڕاگەیاندنی کۆمپانیای "کالیفۆڕنیای باشووری ئیدیسۆن" وەک کۆمپانیایەک کە کارەبای ١٥ ملیۆن کەس لە کالیفۆرنیا دابین دەکات، بەهۆی دۆخی نالەبار و ناجێگری کەشوهەوا گەیاندنەوە و دابەستنەوەی دووبارەی کارەبا لە هەندێک ناوچەدا نامومکینە.
شایانی باسە، پاش تەشەنەی ئاگرکەوتنەوەکان، سەدان هەزار کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە ناچار لە چۆڵكردنی ماڵ و یانەی خۆیان بوون و لانیکەم ٢٨ هەزار بینای کەوتوونەتە بەر شاڵاوی ئاگرەکان.
Your Comment