بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، حسێن ئەلکرعاوی سەرۆکی کومیتەی جێبەجێکاری بزووتنەوەی خەڵکی لە عێراق جەختی کرد کە پیلانێک لەسەر دابەش کردنی سووریا بۆ چەند وڵاتی بچووک لە ئارادایە.
ناوبراو زیادی کرد: گۆڕانکارییەکانی ئێستای سووریا وەکوو ئەو پێکدادانەیە کە لە سیناریۆی ساڵی 2003 لە عێراق رووی دا. ئەو بابەتە هەر لە سەرەتاوە پێش بینی دەکرا بەتایبەتی ئەوەی کە ئەو لایەنانە کە پاڵپشتیان کرد لە ڕووخانی دەسەڵاتی سووریا لە پشت ئاوەها پیلانێکەوەن.
ئەلکرعاوی زیادی کرد: بە پێی ئەو پیلانە بڕیارە سووریا لە ناوخۆوە دابەش بکرێت و بەرەو ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ ئیسرائیل بڕوات. ئەوە هەمان ئامانجێکە کە تێلاڤیڤ و واشنتۆن دەمێکە بەدوای بەدی هێنانین.
ناوبراو وتیشی کە دابەش کردنی سووریا بۆ سەر سێ وڵات لەوانەیە هەر ئێستا ڕوو نەدات بەڵام جێبەجێ کردنی لە داهاتوودا لە ئارادایە.
سەرۆکی کومیتەی جێبەجێکاری بزووتنەوەیەکی مەدەنی لە عێراق سەبارەت بە دابەش کردنی سووریا بۆ چەند وڵاتی بچووک هۆشداریی دا.
News ID 53329
Your Comment