بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماڵپەڕی کەناڵی ئەلجەزیرە لە راپۆرتێکدا لەسەر دۆخی گرووپە تیرۆریستییەکان لە سووریا نووسی: بە کۆتایی هاتنی ئۆپراسیۆنی سەربازی تەحریرولشام و رووخانی بەشار ئەسەد لە سووریا، جەولانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان لە دیمەشق بەڕێوە بردووە و سەبارەت بە پێکهاتەی ناوەندی سەربازی نوێی ئەو وڵاتە دانوستانی کردووە. ناوبراو جەختی کرد کە ئەو گرووپانە لە ناوەندێکی یەکپارچە لە وەزارەتی بەرگری و لە چوارچێوەی ئەرتەشی نوێ تێکەڵ دەبن.
لە ئەو کۆبوونەوە گرووپە چەکدارەکان لەوانە یەحرارولشام، بەرەی شام، سقەری شام و گرووپە سەربازییەکانی پارێزگای دەرعا بەشدار بوون. بە گوێرەی زانیارییەکان، گرووپە چەکدارەکان نیسبەت بە ڕوانگەی تەحریرولشام لەسەر وەلانامای ئەو گرووپانە بەتایبەتی هێزەکانی پارێزگای دەرعا کە دژی سیاسەتەکانی جەولانین، نیگەرانن.
جەولانی پۆستی حکومی داوەتە هاوپەیمانە کۆنەکانی خۆی بەشێوەیەک کە عزام غەریب فەرماندەی بەرەی شامی کردووەتە پارێزگاری حەلەب.
دیکەی سەرکردەکانی گرووپە چەکدارەکانیش وەکوو پارێزگارەکانی ڕیفی دیمەشق و لازقیە هەڵبژێردراون. بەڵگەکان نیشانی دەدات کە زۆربەی گرووپە تیرۆریستییەکان دژی سیاسەتەکانی دەسەڵاتی نوێن.
Your Comment