AP ١٤٠٣ سەرماوەز ٢٨ ٢٢:٥٥

عێراقچی: کۆمەڵگای جیهانی لە وەستاندنی ڕژیمی زایۆنی شکستی هێنا

عێراقچی: کۆمەڵگای جیهانی لە وەستاندنی ڕژیمی زایۆنی شکستی هێنا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆمەڵگای جیهانی شەرمەزارانە لە وەستاندنی هەڵمەتی دەستدرێژی، جەنایەتی جەنگی، جەنایەتی دژی مرۆیی و کۆمەڵکوژیی ڕژیمی زایۆنی شکستی هێناوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە ٢١ـە‌مین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕێکخراوی دی ٨، بە ئاماژە بە بێدەنی کۆمەڵگای جیهانی هەمبەر بە درێژەی جەنایەت و کۆمەڵکوژییەکانی ڕژیمی زایۆنی، وتی: کۆمەڵگای جیهانی شەرمەزارانە لە وەستاندنی هەڵمەتانە شکستی هێناوە.

عێراقچی بە ئاماژە بە کاردانەوەی ڕێکخراوی دی ٨ هەمبەر بە جەنایەتەکانی ڕژیمی زایۆنی لە غەزە، لوبنان و سووریا و ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەو ڕژیمە لە ئاکتەوبری ٢٠٢٣ و بەڕێوەچوونی دانیشتنی نائاسایی سەرکردەکانی لە ژوئەنی ٢٠٢٤ لە ئەستەنبۆڵ، وتیشی: کۆبوونەوەی تایبەتی سەرکردەکانی دی ٨ سەبارەت بە هەلومەرجی فەلەستین و لوبنان کە بەیانی لە قاهیرە بەڕیوەدەچێت، دوا دەرکەوتەی پابەندی هاوبەشی وڵاتانی ئەندام بە ئاشتەوایی، گفتوگۆ، دادپەروەری و دەسەڵاتی یاسا لە ئاستی ناوچە و جیهانە.

ناوبراو وێڕای نرخاندنی بڕیارنامەکانی ئەو ڕێکخراوە، جەختی کرد: پێشنووسی "ڕاگەیاندنی قاهیرە" کە لە لایەن کۆمیسیۆنی دی ٨ لە ڕۆژی ١٦ی دیسامبێردا یەکلا کراوە، دوورنوێنێکی هیوابەخشە بۆ هاوکاریی زیاتری نێوان وڵاتانی ئێمە لە چوارچێوەکانی دی ٨ بۆ هاوکاری لە بوار و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان.

News ID 53180

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha