بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، ماڵپەڕی لێزانی فلایت ڕادار کە بەرپرسی شوێنگیری کردنی فڕۆکە نێودەوڵەتییەکانە، ڕایگەیاندووە کە فڕۆکەیەکی سووریایی کە لەوانەیە بەشار ئەسەدی تێدابووە، پێش لە هاتنی تیرۆریستەکان بۆ دیمەشق، فڕۆکەخانەی دیمەشقی بەجێهێشتووە.
بە پێی ڕاگەیاندنی ئەو ماڵپەڕە لێزانییە، ئەو فڕۆکە بەرەو باکووری ڕۆژاوای سووریا ڕۆشتووە و پاشان لە نزیکی حومس گەڕاوەتەوە و لە درێژەدا لە ڕادارەکە ون بووە.
هێشتا هەواڵی ورد لە چارەنووسی ئەو فڕۆکە و ئەوەی کە ئایا بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە ئەو فڕۆکە بووە یان نا، بڵاو نەبووەتەوە.
Your Comment