بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، واحد جۆڵایی لەوبارەیەوە ڕایگەیاند: لە دوای پڕۆسەی خۆڵهەڵگری لە چیای خەزایی شاری مەهاباد، سێ ئاسەواری مێژوویی کە بریتین لە دەفری گڵینە دۆزرایەوە و ڕادەستی میراتی فەرهەنگی کرا.
ناوبراو بە ئاماژە بە دۆزرانەوەی ٣ دەفری دیکە هەر لەو بەستێنەدا لە ماوەی ساڵی ڕابردوو، وتیشی: تا ئێستا سەرجەم تا دەفری گڵینە لە چیای خەزایی دۆزراوەتەوە کە بە گوێرەی کارناسان تەمەنیان دەگەڕێتەوە بۆ ٥٠٠ تا ٨٠٠ بەر لە زایین و وێڕای ئاسەوارەکانی گردی قەڵایچی بۆکان، ئەم ئاسەوارانە یادگاری هۆزی ماننایین.
Your Comment