بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مێدیا عەرەبییەکان وێنەگەلێکان لە خەسارە بەجێماوەکان بەهۆی هێرشی مووشەکی قورسی شەوی ڕابردووی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر ئیسرائیل بڵاو کردەوە.
لە یەکێک لە ئەو وێنەگەلە پێش و پاش کردنە ئامانجی باڵەخانەیەکی بازرگانی لە یافا نیشان دراوە.
پێشتریش شارەوانی شاری یافا دانی پێدانابوو کە حزبوڵڵا بۆ کردنە ئامانجی پادگانی شارۆچکەی زایۆنی نشینی ڕامات گان لە تێلاڤیڤ لە مووشەکی نوێ بە سەری جەنگی زۆر قورس کەڵکی وەرگرتووە.
مێدیا عێبرییەکان لە زمانی سەرۆکی پۆلیسی ڕامات گانەوە ڕاپۆرتیان دا: ئەوە بەهۆی پاشماوەکانی مووشەکەوە خەساری بەرنەکەوتووە و بەهۆی پێکانی ڕاتەوخۆی مووشەکەوە وای لێهاتووە و ئێستا ترس لە داڕمانی باڵەخانەکە هەیە.
بەهۆی ئەو هێرشە ڕووخێنەرەوە، سەرجەم گەشتەکانی فڕۆکەخانەی بێن گۆریون لە تێلاڤیڤ هەڵوەشاوەتەوە و فڕۆکەخانەکە داخراوە.
Your Comment