AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٦ ١١:١١

پارێزگاری کوردستان:بەر بە خاو فرۆشی لە کانگاکان دەگرین

پارێزگاری کوردستان:بەر بە خاو فرۆشی لە کانگاکان دەگرین

پارێزگاری کوردستان وتی: بە شێوەی جیدی ڕێگری دەکەین لە خاوفرۆشی لە کانگاکان و بەڕێوەبەرانی گەڵاڵەی زنجیرەی پۆڵا، ئەبێ هەر لە ئێستاوە لە بیری ئاڵقە تەواوکەرەکانی ئەو زنجیرە ببن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئارەش زەرەتەن لهۆنی لە سەردانی کۆگای پۆلای قوروە ڕایگەیاند: پارێزگا لە بواری کانگاوە زۆر دەوڵەمەندە و لە ڕیزی پێنج پارێزگای یەکەمی ئێران ە یەک ملیار و 100 تۆن پاشەکەوتی هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: سەرمایەدانەری باش و پاڵپشتی جیدی پیشە و کانگا دەتوانێت گرینگترین کێشەی پارێزگا واتا بێکاری چارەسەر بکات.

رەخساندنی 2 هەزار هەلی ڕاستەوخۆ و پێنج هەزار هەلی کاری ناڕاستەوخۆ لە یەکەی کۆنسانترە و پۆڵای قوروە باسێکی دیکە بوو کە پارێزگار ئاماژەی دایە سەر و جەختی کرد: قۆناغی یەکەم سەختترین و پڕتێچووترین قۆناغە و نابێت بە سەر کوردستاندا بسەپێت و بەرهەمی کۆتایی لە دەرەوەی پارێزگا بەرهەم بێت.

News ID 52704

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha