AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٢٠ ٠٩:١٦

نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەلەستین لە غەززە ڕایگەیاند:

ئاماری هەژێنەر لە 400 ڕۆژ شەڕ لە غەززە؛ کۆرپەگەلێک کە لەدایک نەبوون، مردن

ئاماری هەژێنەر لە 400 ڕۆژ شەڕ لە غەززە؛ کۆرپەگەلێک کە لەدایک نەبوون، مردن

نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە چوارسەدەمین ڕۆژی شەڕی ئیسرائیل لە دژی ئەو ناوچە، ئامارێکی هەژێنەری لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل بڵاو کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری شەهاب، نووسینگەی ڕاگەیاندنی دەوڵەوتی فەلەستین لە کەرتی غەززە لە بەیاننامەیەکدا لە ڕۆژی 400 ی شەڕ ڕایگەیاند: لە دەسپێکی شەڕ دژی غەززەوە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە تا ئێستا 53552 کەس لە ئەو ناوچە شەهید و شوێن بزر بوون.

نووسینگەی راگەیاندنی دەوڵەتی فەلەستین لە غەززە وتی: 400 ڕۆژ لە کۆمەڵکوژی لە غەززە تێدەپەڕێت. ئەرتەشی داگیرکەر تا ئێستا 53 هەزار و 552 کەسی شەهید و شوێن بزر کردووە کە ژمارەی منداڵان لە ئەم نێوانەدا 17 هەزار و 385 کەسە.

لە ئەو بەیاننامەدا هاتووە:209 کۆرپە لەدایک بوون و شەهید بوون. 525 منداڵیش تەمەنیان نەگەییشتە یەک ساڵ کوژران. 1367 بنەماڵەی فەلەستینی هەموو ئەندامانی بنەماڵەیان کوژران و لوناوچوون. 38 کەس بە هۆی برسیەتییەوە شەهید بوون.

هەروەها هاتووە:11 هەزار و 891 کەس لە شەهیدەکان ژنن. 10 هەزار و 54 کەسیان کادیری دەرمان و 85 کەسیش لە بەرگری مەدەنی شەهید بوون. 184 هەواڵنێریش شەهید بوون.

News ID 52621

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha