بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرانی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەمە 17 ی خەزەڵوەری 1403 و لە کۆتایی دووهەمین کۆبوونەوەی خولی شەشەمی ئەو مەجلیسە بە ئامادەبوون لە حسێنیەی ئیمام خومەینی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.
لە سەرەتای ئەو دیدارەدا چەند ئایە لە قورئان لەلایەن حوجەتولئیسلام مەهدی متانەت خوێندرایەوە.
ڕێبەری ئێران لە دیداری ئەندامانی مەجلیسی خوبرەکان وتیان: ئەم ڕۆژانە هاوکاتە لەگەڵ ئەربەعینی شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵڵا.
هەروەها جەختیان کرد: حزبوڵڵای لوبنان بە بەرەکەتی بوێری، هزر، سەبر و پشت بەستنی سەرسوڕهێنەری سەید حەسەن نەسروڵڵا، گەشەیەکی زۆری کرد.
ڕێبەری ئێران وتیان: بەو جۆرە بوو کە حزبوڵڵا بووە پێکهاتەیەک کە دوژمنی تەیار کراو بە جۆرەکانی چەکی مادی و قسەیی و بانگەشەیی و مێدیایی نەیتوانیوە سەربکەوێت و پشت بە خودا هەر ناتوانێت سەربکەوێت.
لە ئەو دیدارەدا یادێک لە ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی و حوجەتولئیسلام سەید محەمەد ئالی هاشم ، دوو ئەندامی شەهیدی مەجلیسی خوبرەکانی ڕێبەری کرایەوە بە دانانی وێنەکانیان.
حزبوڵڵا لە گرووپێکەوە بووە پێکهاتەیەکی گەورە و بەهێز
هەروەها جەختیان کرد: حزبوڵڵا لە گرووپێکی بچووکەوە بووە پێکهاتەیەکی گەورە کە ئاوەها هێزێکی هەیە و دەتوانێت لە کاتە جیاوازەکاندا ئەو دوژمنایەتییە کە بە چەکی سەربازی، بانگەشەیی، سیاسی و ئابووری، دەکرێت ئەو دوژمنە بەرەو دوا ڕاو بنێت و شکستی بدات. ئەوە ئەزموونی ئێمەیە، بینیمان.
ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادی کرد: هەمان ئەزموون لە فەلەستینیش ڕووی داوە. ئەوانیش لە ساڵی ١٣٨٨ ئەوە تا ئێستا ٩ جار لەگەڵ ئیسرائیل بە شەڕدا هاتوون و هەموویشی سەرکەوتوون.
ڕێبەری ئێران وتیشیان: ئیسرائیل دەیەویست حەماس ڕیشەکێش بکات و نەیتوانیوە بیکات. ئەو هەموو مرۆڤەی کوشتووە و چیەتی خۆیی بە هەموو جیهان نیشان دا و خۆی گۆشەگیر کردووە. بۆ خۆی وادەزانێت ڕێبەرانی حەماسی کوشتووە حەماس لەناو چووە بەڵام ئەوە حەماس زیندووە و هەر شەڕ دەکات ئەمە بە واتای شکستی ئیسرائیلە.
بۆ حزبوڵڵا هەر وایە هەر وەکوو جاران بەهێزە و هەڵەیە وا بیر بکەنەوە کە حزبوڵڵا لەناوچووە و ئەوان هێشتا درێژە دەدەنە شەڕ.
Your Comment