بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەواد نەسیری وتیشی: لەو خەزێنگە دارستانییەدا کە نزیکەی 30 دۆنم ڕووبەرە، هەموو جۆرە دارێکی جەنگەڵی ڕوواوە و یەک لەوان پیرەدارێکی سەوڵە کە بە گوێرەی کارناسانی تەمەنی یەک هەزار و 600 ساڵ بەراورد کراوە.
ناوبراو لەبارەی ڕوواڵەتی دارەکە زیادی کرد: ئەو پیرەدارە خاوەن سێ کۆپەڕەیە کە ئەستووراییان زیاتر لە 1.5 مەتر و بەرزایی چڵەکانی نزیکەی 5 مەتر و پانایی سەرچڵەکانی زیاتر لە 30 مەترە.
نەسیری بە ئاماژە بەوەی کە ئەم خەزێنگەیە بە هۆی بایەخی تایبەتی شەووڕۆژی دەپارێزرێت، جەختی لەوەش کرد کە خەڵکی ناوچەکەش ڕێزێکی تایبەتی لەوە پیرەدارە دەگرن.
Your Comment