AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١٢ ٠٩:٤٦

دژی حیزبوڵا:

تێلاڤیڤ بۆ بەرەنگار بوونەوەی مووشەکەکانی حزبوڵڵا فلاخێنی داوودی بەکارهێنا

تێلاڤیڤ بۆ بەرەنگار بوونەوەی مووشەکەکانی حزبوڵڵا فلاخێنی داوودی بەکارهێنا

ئیسرائیل بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵڵای لوبنان بۆ سەر تێلاڤیڤ ناچار بوو سیستەمی بەرگری فلاخێنی داوود بخاتە کار.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مێدیا ئیسرائیلییەکان دانیان پێدانا کە ئەو ڕژێمە ناچار بووە بۆ بەرەنگار بوونەوەی هێرشە مووشەکییەکانی حزبوڵڵای لوبنان سیستەمی فلاخێن داوود چالاک بکاتەوە.

چەند کاتژمێر پێش هێزە لوبنانییەکان بە هاویشتنی چەند مووشەک، تێلاڤیڤیان کردە ئامانج.

فریاکەوتنی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە تا ئێستا 19 کەس بە هۆی ئەو هێرشە مووشەکییەوە لە تێلاڤیڤ بریندار بوون.

یەکێک لە مووشەکەکانی حزبوڵڵای لوبنان بە سەرکەوتوویی باڵەخانەیەکی لە ناوچەی ئەلتەیرە هەڵکەوتوو لە ئیسرائیلی کردە ئامانج و بە هۆیەوە 19 ئیسرائیلی بریندار بوون.

News ID 52519

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha