بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای بڕیاری بێ بنەمای وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەسەر داخستنی کونسوڵخانەکانی ئێران لە ئەو وڵاتە، هانس پیتر یوگل کارداری باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە تاران لەلایەن سەرۆکی ئیدارەی یەکەمی ڕۆژاوای ئەورووپای وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە بانگهێشت کرا و نارەزایەتی توندی پێ ڕاگەیێندرا.
سەرۆکی ئیدارەی یەکەمی ڕۆژاوای ئەورووپا لە ئەو کۆبوونەوە وێڕای ڕەخنەی توند لە ڕوانگەی ڕووخێنەر و بێ بنەمای ئەڵمانیا هەمبەر خەڵکی ئێران، لەوانە هاوپەیوەند بە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەڵمانیا، چەند خاڵی گرینگی پێ ڕاگەیێندرا.
1. بڕیاری ئەڵمانیا بۆ راگرتنی چالاکی سەرکونسوڵگەرییەکانی ئێران کە ئەرکیان خزمەتگوزاری بە ئێرانییەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتەیە، هەوڵێکی بێ بنەما و قبووڵ نەکراوە و بە واتای داخرانی یەکێک لە گرینگترین ڕێگاکانی پێوەندی نیوان دوو گەلی ئێران و ئەڵمانیایە.
2. وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیاننامەکەی ئەڵمانیا دەستێوەردانانە، ناحێرفەیی و بە دوور لە ئەدەب دەزانێت و هیچ بنەمایەکی یاسایی نییە و دەوڵەتی ئەڵمانیا بەرپرسی لێکەوتەکانیەتی.
3. ئێران بە بیرهێنانەوەی یاساوڕێساکانی یاسا نیودەوڵەتییەکان لەوانە ڕێز بۆ سەروەری نەتەوەیی، دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی، ڕێز بۆ بڕیارە دادوەریەکانی وڵاتەکان و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم، ڕوانگەی ئەڵمانیا بە بێ ڕێزی بە ئەو یاسایانە دەزانێت وئیدانەی دەکات.
Your Comment