AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٦ ١٦:٥٣

وەزیری دەرەوەی ئێران:

لە کاتی گونجاودا وەڵامی ڕژیمی زایۆنی دەدەینەوە/ بۆ هەر شەڕێک ئامادەین

لە کاتی گونجاودا وەڵامی ڕژیمی زایۆنی دەدەینەوە/ بۆ هەر شەڕێک ئامادەین

وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە خوازیاری شەڕ نین، بەڵام لە بەر شەڕیش هەڵنایەن، جەختی کرد: لە کاتی گونجاودا وەڵامی ڕژیمی زایۆنی دەدەینەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوڕۆ بە ئامادەبوون لە کۆمیسیۆنی ئاسایشی نیشتمانی مەجلیس، وتی: ڕژیمی زایۆنی لە ئۆپەراسیۆنی بەڵێنی ڕاستی ٢ گورزێکی قورسی وێکەوت و لەسەدا ٩٠ی مووشەکەکانی ئێران ئامانجی مەبەستیان پێکا، بەڵام زایۆنییەکان هەواڵەکانیان سانسۆر کرد.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە کە ئێمە خوازیاری شەڕ نین، بەڵام لە بەر شەڕیش هەڵنایەن و بۆ هەر شەڕێک ئامادەین، وتیشی: ڕژیمی زایۆنی بەدوای پەرەدان بە شەڕي و ئێمە بە شێوەیەکی گونجاو وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک دەدەینەوە

عێراقچی جەختی لەوەش کرد: مافی وەڵامدانەوەی ڕژیمی زایۆنی بۆ ئێمە پارێزراوە و لە کاتی گونجاوادا وەڵامی دەدەینەوە.

News ID 52448

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha