بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی فەلەستینی شەهاب لە ڕاپۆرتێکدا کاردانەوەی شرۆڤەگەران و میدیا جۆراجۆرەکانی زایۆنی هەمبەر بە شەهیدبوونی یەحیا سەنوار سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماسی لێکدایەوە و نووسی: زۆربەی شرۆڤەگەران لەوباوەڕەن کە بلاوبوونەوەی دواوێنەی شەهیدبوونی بە جۆرێک ڕەتبوونەوەی هەموو پاگەندەی زایۆنییەکان سەبارەت بە خۆشاردنەوەی لە تۆنێلەکان بوو و تلاڤیڤ بەمکارە ئۆستوورەیەکی لێ داتاشی.
ئۆلیڤێر لێڤی شرۆڤەکاری ئاژانسی میدیای ڕژیمی زایۆنی جەختی کرد کە بە بڕوای خەڵکی فەلەستین و حزبوڵڵا دواوێنەکانی ژیانی سەنوار دەسەلمێنێت کە ئەو خەباتگێرێک بوو کە تا دوا دڵۆپی خوێن و تا دواساتەکانی ژیانی درێژەی بە خەباتی خۆی داوە.
ئەو سەرچاوە میدیاییە بە ئاماژە دەستەوەستانی ئیسرائیل لە لێکدانەوەی هەلومەرجی هزری حەماس، ئاشکرای کرد کە سەنوار بەو دیمەنە، بوو بە کەسایەتییەک کە زۆر گەورەترە لە ناوەکەی.
گای ئاویعاد شرۆڤەکار و تیۆریسیەنێکی تری زایۆنی لەبارەی دواوێنەکانی ژیانی سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس نووسی: حەماس ڕێکخراوی خۆی بە کەسدانێکی لێهاتووی تری کە کەمتر لە سەنوار نین، ڕێک دەخاتەوە. سەنوار هاوکاتی ئەوەی بەرپرسێکی باڵای حەماس بوو، سەربازێک بوو کە هەموو تەمەنی بەشداری شەڕی درێژخایەنی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین ببوو.
کەناڵی ١٣ی تەلەڤیزیۆنی زایۆنیش لە پێوەندی لەگەڵ شەهیدبوونی یەحیا سەنوار لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردەوە کە حەماس وەک قەقنووسە و هەمدیسان هەڵدەداتەوە و دەبێ ئیسرائیلییەکان ئەمەیان لە بێر بێت کە کاتێک عەماد موغنیە تیرۆر کرا، پێکهاتەی سەربازیی حزبوڵڵا پاش ئەو بیچمی گرت.
شرۆڤەکارێکی تر بە ناوی "بێن حامیم" لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا بە ئاماژە بەوەی کە سەنوار تەنانەت لە مەرگیشدا بە سەر ئیسرائیلدا سەرکەوت، نووسی: سەنوار بە مەرگی خۆی پاگەندەکانی ئیسرائیل سەبارەت بە خۆشاردنەوەی سەنوار لە تۆنێلەکاندا و لە میانەی یەخسیرانی زایۆنیی بەدرۆ خستەوە. هەر بۆیە بڵاوبوونەوەی دواوێنەکانی ژیانی لە سەرەمەرگدا گەورەترین هەڵەی ستراتژیکیی ئیسرائیل بوو.
هەروەها عامی لێڤی ئەندامی کەنیستی ڕژیمی زایۆنی لەبارەی سەنوار نووسی کە ئێستاکە یەک و نیو ملیۆن سەنوار لە غەزەدا هەن و ئیسرائیل دەبێ ستراتژیی خۆی لە هێرشی مووشەکییەوە بۆ داگیرکردنی ئەو لەرتە بگۆڕێت و هەر هەڵمەتێکی تری جیا لەوە تەنیا هەڵفریواندنی رای گشتیی ئیسرائیلە.
Your Comment