AP ١٤٠٣ ڕەزبەر ٨ ١٧:٠٨

هاوپەیوەند بە شەهادەتی سەید حەسەن نەسروڵا:

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ شەهیدبوونی سەیدحەسەن نەسروڵڵا پەیامی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە و تێیدا ڕایگەیاند: پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامی سەرەخۆشی بۆ شەهیدبوونی سەیدحەسەن نەسروڵڵا ڕایگەیاند: به‌ نيگه‌رانييه‌كى زۆره‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سه‌ربازييه‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنى سه‌يد حه‌سه‌ن نه‌سروڵڵا، ئه‌ميندارى گشتيى حيزبوڵڵاى لوبنانى و ياوه‌رانى ده‌ڕوانين.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە ئاماژە بە مەترسیی جیدیی ئەو پێشهاتانه‌ لەسەر ئاسایش و سەقامگیريی ناوچەکە، ڕاشیگەیاند: هۆشداری دەدەین کە بەردەواميى ئه‌م دۆخه‌ تەنیا کارەسات و ماڵوێرانيی زیاتری بۆ هه‌موو لايه‌ك به‌بێ جياوازى لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ين به‌ دانايى و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه‌ له‌ تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیريی ناوچەکە بپارێزن.

News ID 51960

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha