AP ١٤٠٣ خەرمانان ٣١ ٢٠:٥٧

ئەندامی هاوپەیمانی نەبەنی عێراق:

پڕچەک‌کردنی پێشمەرگە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق

پڕچەک‌کردنی پێشمەرگە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عێراق

ئەندامی هاوپەیمانی نەبەنی عێراق، پڕچەک‌کردنی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان بە سیستەمی پەدافەندی ئاسمانی بە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق زانی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی زوبەیدی، ئەندامی هاوپەیمانی نەبەنی عێراق لە لێدوانێک بۆ هەواڵدەریی "المعلومه"، بە ئاماژە بەوەی کە دەستووری عێراق، پێشگری دەکات لە چالاکییەکانی هەرێمی کوردستان لە دەرەوەی ڕیساکانی دەوڵەتی ناوەندی، وتی: پڕچەک‌کردنی پێشمەرگە بەپێچەوانەی دەستووری عێراقە و هەرێمی کوردستان لە ئێستادا وەک وڵاتێکی سەربەخۆ و دراوسێی عێراق هەڵسوکەوت دەکات.

زوبەیدی بە ئاماژە بەوەی کە مامەڵەی چەک و چۆڵی هەرێمی کوردستان بە هۆی مەترسییە پاشهاتەکانی دەبێ لە ژێر چاوەدێریی دەوڵەتی فیدراڵ بێت، وتیشی: لەباری یاساییەوە، هەرێمی کوردستان ناتوانێت بەبێ ڕەزامەندیی دەوڵەتی ناوەندی گرێبەستی کڕینی چەک واژۆ بکات.

ناوبراو بە ئاوڕدانەو لە پێدانی مووچەی هیزی پێشمەرگە لە لایەن دەوڵەتی ناوەندی، گۆژمەی پڕچەک‌کردنی ئەو هێزەی بە ئیرادەی دەوڵەتی ناوەندی زانی و جەختی کرد: پڕچەک‌کردنی پێشمەرگە هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی نیشتمانی عێراق.

شایانی باسە، پێشتر سەرچاوەیەکی پلەبەرزی ئاسایش لە جێگرکرانی سیستەمگەلی پەدافەندی ئاسمانی پێشکەوتەی "پاتریۆت" بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی لە هەرێمی کوردستان هەواڵی دابوو.

News ID 51810

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha