AP ١٤٠٣ خەرمانان ١٩ ٠٩:٤٣

شرۆڤەیەکی تایبەت؛

گرینگیی سەرمایەدانەری لە بواری وزە لە هەرێمی کوردستان چییە؟

گرینگیی سەرمایەدانەری لە بواری وزە لە هەرێمی کوردستان چییە؟

هەرێمی کوردستان خاوەن شوێنگەی ستراتیژیک لە باکووری عێراقە چونکوو لەگەڵ ئیران و تورکیا سنووری هەیە و ئەو بابەتە، هەرێمی کوردستانی کردووەتە ناوەندێکی گرینگ بۆ بازرگانی و سەرمایەدانەری لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، ناوچەی هەرێمی کوردستان خاوەن سەرچاوەی سروشتی بەتایبەتی نەوت و گازە. هەر ئەو بابەتە هەرێمی کوردستانی کردووەتە ئامانجێکی سەرەنج ڕاکێش بۆ سەرمایەدانەرەکان لە نێوان وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی هاوکاری و لە ئاستی نێودەوڵەتی.

سەرمایەدانەری گەورە و بەربڵاو لە ژێرخانەکانی وزە لە ئەو ناوچەیەش، بووەتە هۆی گەشەی ئەو بەشە لە بیست ساڵی ڕابردوودا.

سەرمایەدانەری هاوبەش

بەشی وزە ، یەکێک لە گرینگترین بەشەکان لە هەرێمی کوردستانە، بە شێویەک کە حکومەتی خۆجەیی هەرێم، زیاتر لە سەر داهاتی نەوت و گاز بۆ گەشەی ئابووری خۆی حەسێب دەکات.

سەرەڕای کێشەی سیاسی و ئەمنیەتی ، حکومەتی هەرێم توانی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی بۆ گەشەی بەشی وزە و وەرگرتنی سەرمایەدانەری زیاتر لە کۆمپانیا بیانییەکان واژۆ بکات و ئەو گەشەیە، ناوچەی هەرێمی کردووەتە ناوەندێک بۆ سەرمایەنداەری نێودەوڵەتی بەتایبەتی لە بواری هەڵکۆڵین و پاڵاوتنی نەوت.

لەم پێوەندیەدا، مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێ، میوانداری ئەحمەد سوهەیل بهوان، سەرۆکی هۆڵدینگی بازرگانی بهوان لە وڵاتی عومان و لوی جاسم خرافی کارگێڕی کۆمەڵەی خرافی لە کوێت بوو.

ئەو سەفەرە لە چوارچێوەی ڕوناگەی هاوپەیمانی عومان و کوێت بۆ تۆکمە کردنەوەی هاوکاری بازرگانی و ئابووری نێوان وڵاتانی ئەندامی شۆرای هاوکاری و هەرێم و هاوکار لەگەڵ نزیک بوونەوەی پەرلەمان بە پەسەدن کردنی یاسای وزەی دووبارە بەکار هێنراو لە ڕۆژانی داهاتوو ئەنجام دراوە؛ کارێک کە هەلی کاری هاوبەش لە ئەو بەشە گرینگە تۆکمە دەکاتەوە.

خرافی وتی ئەو یاسا گرینگە لە درفێژەی خزمەت بە عێراق لە ڕێگای بەکارهێنانی وزەی هەتاو و وزەکانی دیکە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبایە کە زۆربەی کێشەکانی هاوپەیوەند چارەسەر دەکات.

قازانجەکانی چاوەڕوانی کراو

ئەحمەد سەدام، کارناسی پرسە ئابوورییەکان، لە ئەو بارەوە دەڵێت کۆمپانیاکانی بهوان و خرافی خێرا و بە نزیک بوونەوە لە پەسەند کرانی یاسای وزەی دووبارە بەکار هێنراو لە عێراق خێرا هەنگاویان هەڵێناوە؛ ئەوە بە ئەو واتایەیە کە دوو کۆمەڵەکە لە بەدەست هێنانی ئەو هەلە سەرمایەدانەرییە پێش کەوتنوو و ئەوە پرسە لە باری بازرگانییەوە گرینگە.

سەدام شرۆڤەی کرد کە هەلی ئابووری دوو وڵاتەکە لە گەشەی داهاتیان لە عێراقە بە شێوەیەک کە زۆربەی سوودی کۆمپانیاکان بۆ وڵاتی سەرەکیان دەگەڕێتەوە و ئەو بابەتە، ئاستی ئیمکاناتی کۆمپانیا سەرمایەدانەرەکان لە سەرمایەدانەری سوودی خۆی لە عومان و کوێت بەرز دەکاتەوە.

ناوبراو جەختی کرد کە سەرمایەدانەری عومان و کوێت، قازانجی ئابووریشی هەیە کە دەبێتە هۆی هاندانی کۆمپانیاکانی دیکە بۆ سەرمایەدانەری لە عێراق و دروست کردنی هەلی ئابووری ڕکابەری و هەرێمی کوردستان لە دەستخستنی پڕۆژەگەلێک بە تێچووی کەمترەوە لێی کەڵکوەردەگرن و یارمەتیدەری پڕۆژەی گەشتیار و بازرگانی وەکوو ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەبێت.

ژێدەر: کوردپرێس لە ئینگلیزیەوە کردوویە بە فارسی.

News ID 51591

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha