بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهرم وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بە پاگەندەکانی دادستێنی گشتی ئەمریکا لەسەر هەوڵە هێرشبەرانەکانی هەندێک لە وڵاتەکان لەوانە ئێران بۆ کاریگەری لەسەر رەوت و ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وتی: جارێکی دیکە ئەو پاگەندە دووپاتەیە، بێ بنەما ، دوژمنانە و بۆ بەکارهێنانی بواری سیاسەی ناوخۆیی ئەمریکا وەسف دەکەین و ڕەتیشی دەکەینەوە.
ناسر کەنعانی زیادی کرد: بەرپرسانی ئەمریکا ناتوانن لەت بوونی کۆمەڵگا و کێشە نێوخۆییەکانی ئەو وڵاتە کە ڕیشەی پێکهاتەیی، سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیە، بە تۆمەتدان لە کەسانی تر لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە بەدوایاندا بگەڕێن.
Your Comment