ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: شەڕی ئیسرائیل لە غەززە لە حاڵێکدا دوای نزیک بە 11 مانگ درێژەی هەیە و تا ئێستا زیاتر لە 40 شەهیدی بەدواوە بووە کە ئیسرائیل لە ڕۆژانی دواییدا کەرتی ڕۆژاواشی کردووەتە ئامانج.
سوپای ئیسرائیل لە ئەم ماوەیەدا، جودا لە هەوڵی دەستگیر کردن و شەهادەتی فەلەستینیەکان لە کەرتی ڕۆژاوا، کاول کردنی ژێرخان و ماڵەکانیشی گرتووەتە پێش تا فەلەستینییەکان لە کەرتی ڕۆژاوا ئاوارە بکات.
لە بەیاننامەی حەماس کە لەم دواییەدا بڵاو بووەتەوە، ئەو پرسە گرینگە دەبینرێت و ئەو بزووتنەوە جەخت دەکات کە دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل نیشاندەری پیلان و زیادەخوازییە کۆن و نوێیەکانی ئەو ڕژێمە لەسەر کۆچاندنی زۆرەملێ دانیشتووانی کەرتی ڕۆژاوا و جێبەجێ کردنی گەڵاڵەی خستنە سەر ئەو ناوچە بە ناوچە داگیرکراوەکانی ساڵی 1984ە.
لە ڕوانگەی چاوەدێرانەوە، داگیرکاری و جەنایەتەکانی ئیسرائیل لە ڕاستیدا هەندێک ستراتیژی شاراوە لەوانە بەرەوپێش بردنی سیاسەتی زەوی سووتاو دەبەنە پێشەوە؛ سیاسەتێکی وەیشوومە کە دەنگی ناڕەزایەتی بەرپرسانی هەندێک وڵاتی عەرەبی و ناعەرەبی لەوانە میسری دەرهێناوە.
سیاسەتی زەوی سووتاو چییە؟
چەمکی زەوی سووتاو بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1937 لە ڕاپۆرتێکدا لە وەسفی پێکدادانی چین و ژاپۆن بەکار هێنرا؛ئەو ستراتیژییە لە ئەو کاتەوە بەکار دێت لەوانە شەڕی ناوخۆیی 36 ساڵەی گواتمالا.
ستراتیژی زەوی سووتاو ستراتیژیەکی سەربازیە کە تێیدا کەس یان گرووپێک لە حاڵەتی بەرگری، بە ئامانجی ڕێگری لە دەستخستنی سەرچاوە و ژێرخانەکان لەلایەن دوژمنەوە، لەناو دەبات یان ئاگریان دەدات. ئە وسترتایژیە دەبێتە هۆی دروست بوونی هەندێک کێشە بۆ هێزەکانی ئەو ناوچە و لەوانەیە لاوازیان بکاتەوە و توانایی پێشڕەویان لێ بستێنێت.
ئەو ستراتیژیە لە ڕاستیدا لە کاتێکدا بەکار دەهێنێت کە ئەگەری سەرکەوتن لە بەرانبەر دوژمندا کەمە و کەسانێک بڕیاری لەناوبردنی سەرچاوەکان دەدەن بۆ لاواز کردنەوە دوژمن.
جێبەجێ کردنی ئاشكرای سترتایژی وەیشوومە لە غەززە
بەفرانباری ساڵی ڕابردوو نتانیاهۆ دانی بە بەکارهێنانی ستراتیژی زەوی سووتاو نا و گیلا گاملیل وەزیری ئیتلاعاتی ئیزرائیل ڕایگەیاند کە ئەگەری ژیان لە غەززە دوای شەڕ بوونی نییە و سیاسەتی کۆچاندنی خەڵکی ئەو ناوچە دەچێتە پێشەوە چونکوو سەدا 60 ی مەزراکانی غەززە دەبێتە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزە ئەمنییەکانی ئەو ڕژێمە، ئێستا دوای 11 مانگ لە شەڕی غەززە نیشانەکانی گرتە پێشی ئەو سیاسەتە بەرچاوە.
Your Comment