بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە فەرمانێک عەلی باقری سەرپرشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێرانی وەک ئەندامی ئەنجومەنی ستراتژیکی پەیوەندییەکانی دەرەوە دەستنیشان کرد.
ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران لە ساڵی 1385ی هەتاوی بە فەرمانی ڕێبەری باڵای شۆڕش پێکهێنرا.
مەبەست لە پێکهێنانی ئەم ئەنجومەنە هاوکاریکردنە لە بڕیاردانی گەورە و گەڕان بەدوای ئاسۆی نوێدا لە پەیوەندییەکانی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی و سود وەرگرتن لە بۆچوونی نوخبەکان لەو بوارەدا.
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتیژی پەیوەندییەکانی دەرەوە کەمال خەرازییە.
Your Comment