AP ١٤٠٣ خەرمانان ٨ ١٦:١٢

لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نۆروێژ؛

پزیشکیان: ئێران پێداگرە لە پەرەدان بە پێوەندییەکانی لەگەڵ جیهان

پزیشکیان: ئێران پێداگرە لە پەرەدان بە پێوەندییەکانی لەگەڵ جیهان

سەرۆک کۆماری ئێران لە گفتوگۆی تەلەفونی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی نوروێژ ڕایگەیاند: سیاسەتی ئێران دانوستان و پەرەدان بە پێوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهانە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزیشکیان لە وەڵامی پێوەندی تەلەفونیی یۆناس گاهێر شتۆرە، سەرۆک وەزیرانیی نوروێژ، بە ئاماژە بە پێشینەی مێژوویی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، جەختی لەوە کرد: هیوادارین ئەم گفتوگۆیانە ببێتە هۆی تۆکمەتربوونی پێوەندییەکانی نێوان دوو وڵات و هەروەها گەیشتن بە ڕێکارێکی هاوبەش بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی و پاوەجێی زیاتر لە جیهاندا.

سەرۆک کۆمار لە درێژەدا وێڕای پێداگری لە ڕۆڵی ئاسایشگەرانەی ئێران لە ناوچە و جیهان، ڕەخنەی لە پەیمان‌شکێنیی دەوڵەتی ئەمریکا لە بابەتی بەرجام و وڵاتانی ئەورووپی بۆ ناپابەندبوون بە بەڵێنەکانیان هەمبەر بە ئێران گرت و وتی: سیاسەتی ئێمە سیاسەتی ئاشتی و هاوڕێی و دووربوون لە ناکۆکی و هاوکات پەرەدان بە دانوستان لەگەڵ هەموو جیهانە.

سەرۆک وەزیرانی نۆروێژیش وێرای داکۆکی‌کردن لە پێوەندیی مێژوویی ئێران و نوروێژ، وتی: نوروێژ بەردەوام خۆی بە هاوڕێی ئێران زانیوە و خوازیاری پێشکەوتن و ئاسایشی زیاتری گەلی ئێران بووە و دەبێت.

News ID 51447

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha