AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ٣٠ ١٨:٢١

چوار هەزار کەس گەڕانەوە؛

شانزە هەزار عێراقی داعشی لە کەمپەکانی کوردستانی سووریا ماون

شانزە هەزار عێراقی داعشی لە کەمپەکانی کوردستانی سووریا ماون

لە کۆی 20 هەزار عێراقی نیشتەجێی کەمپی هۆل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی چوار هەزار کەسی بۆ وڵاتەکە ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمپی هۆل لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا کە لەژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتە، زیاتر لە 53 هەزار کەسی تێدایە کە هەڵگری وڵاتینامەی جیا جیان و بەشی هەر زۆریشیان کەسوکاری چەکدارانی داعشن.

کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند: "تاوەکو ئێستا چوار هەزار کەس گەڕاونەتەوە عێراق، لە ڕێگەی لێکۆڵینەوەی ئەمنیی و ڕێکارەکانەوە لە گەڕاندنەوەی زۆرێک لەوانەی دەستیان لە خوێنی عێراقییەکان نەبووە، عێراق تا ڕاددەیەک سەرکەوتوو بووە".
"زۆربەی وڵاتانی جیهان دوودڵن لە گەڕاندنەوەی هاووڵاتییان، لەکاتێکدا کەمپی هۆل بووەتە ناوەندێک بۆ دروستکردنی داعش، ڕەنگە لە ساڵی 2014 دا لە داعش مەترسیدارتر بێت، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی "ڕەنگە ئێستا هەندێک بانگەشەی ئەوە بکەن کە بۆمبی کاتین، بەڵام بوونی ئەوان لە کەمپەکە وایان لێدەکات ببنە بۆمبی کاتیی، ئەمەش پێویستی بە هەڵوەشاندنەوەیان هەیە".

News ID 51321

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha