AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٧ ١٠:٢٩

ڕۆژەڤ؛

ئیسڕائیل بە دوای چیدا دەگەڕێت

ئیسڕائیل بە دوای چیدا دەگەڕێت

ئیسرائیل بە شەهید کردنی ئیسماعیل هەنیە لە تاران و فواد شوکر لە بەیرووت بەستێنی دروست بوونی شەڕێکی هەرە گەوفرەی لە ناوچەکە خۆش کرد.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی_ سروور لوتفوڵاهی: ئیسرائیل بە هێرشی مووشەک یان درۆنێک بۆ سەر ژووری مانەوەی ئیسماعیل هەنیە لە تاران کە لە سەر داوای فەرمی حکومەتی ئێران بۆ بەشداری لە ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران هاتبووە تاران و شەهید کردنی ناوبراو بەستێنی داگیرسانی شەڕێکی گەورەی لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین خۆشتر کرد.

ڕۆژهەڵاتی ناڤین وەکوو ناوچەیەکی فرە نەتەوە و فرە ئایین بەردەوام لە ئاڵۆزیدا بووە و هەندیک جار شەماڵەی ئاگری شەڕەکە گەشتر بووە و هەندێک جاریش سەقامگیرتر، بەڵام لە ئێستادا وادیارە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەڕوات.

دوای شەهید کردنی ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماس لە تاران و فواد شوکر کەسی دووهەمی لقی سەربازی حزبوڵڵای لوبنان لە بەیرووت هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و حزبوڵڵای لوبنان لە ئیسرائیل زیاتر بووەتەوە و هەر چرکە ئیسرائیل لە ترسی هێرشەکان بە سەر دەبات. و ژیانی ئاسایی لەو قەوارە داگیرکراوە مانای نەماوە و زۆربەی خەڵک خزاونەتە ناو گیانپەناکان.

هەر وەک ڕێبەری باڵای ئێران وتیان کە ئیسرائیل ئەم جارە کارێکی کرد کە دەبێ تێچووی کارەکەی بە خوێن لە بەرانبەر خوێن بدات، وادیارە ئەم جارە ئێران بڕیاری بۆ هێرشی بەربڵاوتر و وردتر داوە و هێزێکی خۆی دەسەلمێنێت. بۆیە ترس لە گیانی زایۆنییەکان نیشتووە.

هەندێک لە لێکۆڵەرانی بواری ستراتیژیک پێیان وایە کە ئێران دەیەوێت هەم لە خاکی خۆیەوە بە شێوەی ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل و هەم لە گرووپەکانی دیکەی بەرخۆدان لە لوبنان، سووریا، عێڕاق و یەمەن بۆ هێرش بۆ سەر ئیسرائیل کەڵکوەربگرێت.

لە ئەم بارودۆخەدا هەندێک لە وڵاتەکان وەکوو قەتەر و ئوردن هەوڵ دەدەن بۆ ڕازی کردنی ئێران بە هێرش نەکردن یان خود هێرشێکی کەم تێچووتر بۆ سەر ئیسرائیل و هەندێک وڵاتیش وەکوو ئەمریکا کە هەمیشە پاڵپشتی سەرەکی ئیسرائیل بووە بە هێنانی جیهازاتی سەربازی و ڕێژەیەکی زۆری سەرباز بۆ ناوچەکە خۆی بۆ پاڵپشتی یەکلایی لە ئیسرائیل و لەوانەیە شەڕێکی گەورە ئامادە دەکات و هەندێک وڵاتی دیکەش وەکوو میسر ڕایگەیاندووە کە لە ئەگەری هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل ئەوا ئەو وڵاتە هیچ کردەوەیەک بۆ گرتنەوەی ئەو مووشەکانە نانوێنێت.

ژمارەیەک لە لێزانانی بواری سیاسەت ئاوا دەیگێڕنەوە کە ئێران بە دواخستنی هێرشەکەی بۆ سەر ئیسرائیل دەیەوێت ترس لە دڵی ئیسرائیلییەکان زیاتر بکاتەوە و هەر ئەو سیاسەتە بەشێک لە تۆڵە کردنەوەی ئێرانە.

ئێستا لە ئەم دۆخەدا کە ناوچەکە لە ئەو پەڕی ئاڵۆزی و ناسەقامگیری دایە ئێران و گرووپەکانی بەرخۆدان سوورن لە پاڵپشتی لە فەلەستین و خەڵکی غەززە و لەلایەکی تریشەوە ئیسرائیل و ئەمریکا و هەندێک پاڵپشتی دیکەی تێلاڤیڤ وەستاون کە دەیانەوێت بە جیهازاتی سەربازیەوە بەسەر بەرەی بەرخۆداندا سەربکەون، ئاڵبەت ئەبێ ئەوەش باس بکرێت کە ئێران و گرووپەکانی بەرخۆدانیش لە بواری جیهازاتەوە زۆر تەیارن و ڕیژەیەکی زۆری جۆرەکانی مووشەکی دوور هاوێژ و کورت هاوێژ و درونی وردیان پێیە کە دەتوانن بە باشی هەم بەرگری لە خۆیان کەن و هەم بە وردی ئامانجەکانیان لە ئیسرائیل و پاڵپشتەکانیان لە ناوچەکە بپێکن و ئیسڕائیل کە حەوت مانگە لە غەززە ئیفلیج بووە بە تەواوەتی بسڕنەوە.

ڕاستە کە خەڵک و دەسەڵاتی ئێران پاڵپشتی خۆیان لە فەلەستین و خەڵکەکەی و گرووپەکانی بەرخۆدان سەلماندووە و درێژەشی دەدەن و ویژدانە ئاگادارەکانی جیهان ستەمی ڕژێمی زایۆنی لە دژی خەڵکی داماوی فەلەستین و غەززەیان بۆ قبووڵ ناوێت بەڵام ئەوەی کە ڕوونە ئەوەیە کە ئیسڕائیل دەیەوێت

ناوچەکە تووشی ئاژاوەیەکی قورس بکات بەڵکوو خۆی ڕزگار بکات لەم دۆخەی ئێستا تێدایە و لەم پێناوەشدا بۆی گرینگ نییە شەڕ ئەنجامێکی جگە لە ماڵوێرانی و کوشتوبڕ و ئاڵۆزی و سەرلێشێواوی خەڵکی سڤیل نەبووە و نابێت.

News ID 51186

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha