AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٥ ١٣:٥١

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی:

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: نامانەوێت ناوچەکە ئاڵۆزتر بکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: نامانەوێت ناوچەکە ئاڵۆزتر بکەین

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وێڕای ئیدانە کردنی تیرۆری شەهید هەنیە، وتی: تیرۆری بەشێک بوون و چییەتی ئیسرائیلە و مانەوەی ئەو ڕژێمە لەسەر درێژەی هەوڵە تیرۆریستییەکان و تیرۆریزمی ڕێکخراو و دەوڵەتی دانراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی وتی: شەهادەتی ئیسماعیل هەنیە کە لە تیرۆرێکی ناجوامێرانەی ئیسرائیل شەهید بوو، سەرەخۆشی دەکەم. ئەو هەوڵە دزێوەی ئیسرائیل هیچ کێشەیەک لە ورەی پۆڵایی گەورەی فەلەستین دروست ناکات.

کەنعانی سەبارەت بە ئاستی وەڵامی ئێران بە تیرۆری شەهید هەنیە زیادی کرد: هەوڵی ئیسرائیل لە تیرۆری ناجوامێرانوی ڕێبەری باڵا و سیاسی گەلی فەلەستین لە حاڵێکدا کە میوانی ئێمە بوو، پێشێل کرانی بەرچاوی مافی نێودەوڵەتی بوو. تیرۆر بەشێک لە بوون و چییەتی ئیسرائیلە.

ناوبراو درێژەی دا: پێویستە جیهان ئەو جەنایەتە ئیدانە و پاڵپشتی لە تەمێی ئەو ڕژێمە بکات. ئێمە وەکوو ئێران مافی خۆمان دەزانین بۆ بەرگری لە ئاسایش و سەروەری و یەکپارچەیی خاکمان وەڵام بدەینەوە و هیچ کەس بۆی نییە کە ئێمە لە ئەو کارە پەشیمان بکاتەوە و تا ئێستاش هەوڵی سیاسی و یاسایی پێویست دراوە.

کەنعانی وتیشی: هەوڵی پێویست دراوە بۆ کۆبوونەوەی بەپەلەی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی و بڕیارە ئەو کۆبوونەوە ڕۆژی چوارشەممە لە جەدە لە ئاستی وەزیرانی دەرەوە بەڕێوە بچێت.

ناوبراو ڕاشیگەیاند: ئێران ناتوانێت هەمبەر ئاسایشی نەتەوەیی لە بەرانبەر هەڵسوکەوتە سەربزێوانەکانی ئیسرائیل بێدەنگ بێت بەڵام بەدوای ئاڵۆزتر کردنی ناوچەکەوە نین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە سەبارەت بە ناردنی پەیام لەلایەن ئەمریکاوە بۆ ئێران وتی: پێویست بە ناردنی پەیام نییە و بەرپرسیارێتی ئەمریکا ڕوونە. ئیسرائیل بە پاڵپشتی ڕاستەوخۆی ئەمریکا کار دەکات.

News ID 51164

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha