AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٢ ١٦:٤٣

باقری لە گفتوگۆ لەگەڵ بورڵ:

ئێران مافی خۆی بۆ سزادانی ڕژێمی تیرۆریستی زایۆنی بەکاردێنێت

ئێران مافی خۆی بۆ سزادانی ڕژێمی تیرۆریستی زایۆنی بەکاردێنێت

سەرپەرەشتیاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی: تیرۆری هەنیە لە تاران پێشێلکردنی یەکپارچەیی خاکی ئێران بوو و بە دڵنیاییەوە ئێران مافی سروشتی و ڕەوای خۆی بۆ سزادانی باندی تاوانکاری زایۆنی بەکاردێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی باقری، وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ جۆزێف بۆرێل، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە دەرئەنجامەکانی کردەوەی تیرۆریستیی ڕژیمی زایۆنی لە شەهید کردنی ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، و دەرئەنجامە سیاسی و ئەمنی ئەم تاوانە گەورەیە بە پێشێلکاری ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامی ئێران و پێشێلکردنی سەقامگیری ناوچەیی قسەیان کرد.

وتیشی: ئێران بە دڵنیاییەوە مافی سروشتی و ڕەوای خۆی بۆ سزادانی باندی تاوانکاری زایۆنی کەڵک وەردەگرێت.

News ID 51136

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha