AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١١ ٠٤:٥٢

لە ڕاگەیێندراۆێکی فەرمیدا:

کاردانەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە تیرۆری شەهید هەنیە

کاردانەوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بە تیرۆری شەهید هەنیە

سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به‌ تیرۆركردنی ئیسماعیل هه‌نیه‌ به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس هەڵوێستی گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان، ڕایگەیاند: به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌ڕوانین کە هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات.

هەروەها ڕاشیگەیاندووە "به‌ئامانجگرتنى ئیسماعیل هه‌نییه‌ سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسیى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه‌ به‌ میوانى له‌ تاران بوو، سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ین و به‌ نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه‌‌ له‌و پێشهاته‌ مه‌ترسیداره‌ ده‌ڕوانین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "ئاڵۆزكردنى زیاترى دۆخه‌كه‌، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئارامى و سه‌قامگیریى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته‌ و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت".

News ID 51116

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha