AP ١٤٠٣ گەلاوێژ ١٠ ١٣:٥٨

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان:

ئەی "ابوالعبد" شەهید بوونت پیرۆز بێت

ئەی "ابوالعبد" شەهید بوونت پیرۆز بێت

ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند: پیرۆزە شەهیدبوونت، ئەی هێمای خۆڕاگری و جیهاد، ئەی ئەبو العبد، ئەو شتەت بەدەستهێنا کە هەمیشە هیوا و ئاواتت بۆی دەخواست.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سه‌ڵاحه‌دین به‌هائه‌دین، ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا له‌باره‌ی تیرۆركردنی ئیسماعیل هه‌نییه‌، رایگه‌یاند: "پیرۆزە شەهیدبوونت، ئەی هێمای خۆڕاگری و جیهاد، ئەی ئەبو العبد.

وتیشی: ئەو شتەت بەدەستهێنا کە هەمیشە هیوا و ئاواتت بۆی دەخواست، پیرۆزە لەو میللەتەی ئیسلام کە خاوەنی پاڵەوانی لەو جۆرەیە، و پیرۆزبایی لە فەڵەستین، گەلی بەخشین، به‌ند و شەهیدبوون".

News ID 51101

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha