بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە تیرۆری برا و فەرماندەی گیانفیدا، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی حەماسی جەنایەتی تیرۆریستی و پێشێل کرانی ئاشكرای یاسا نێودەوڵەتییەکان وەسف کرد.
پێوەندییە گشتییەکانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: دوکتور ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی فەرمانگەی سیاسیی بزووتنەوەی حەماس و یەکێک لە پاسەوانەکانی لە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە تاران شەهید بوون
دەقی ڕاگەیاندنەکە بەم شێوەیەیە:
لەگەڵ سەرەخۆشی لە نەتەوەی قارەمانی فەلەستین و نەتەوەی ئیسلامی و تێکۆشەرانی بەرەی خۆڕاگری و نەتەوەی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە) لە شوێنی نیشتەجێبوونی دوکتور ئیسماعیل هەنیە، بەرپرسی فەرمانگەی سیاسیی ئیسلامی بەرخۆدانی حەماس، لە تاران لێیدرا و دوابەدوای ئەم ڕووداوە، خۆی و یەکێک لە پاسەوانەکانی شەهید بوون.
Your Comment