بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نەسروڵڵا ڕەشنوودی کونسوڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ئازاد کردنی ٢٠ بەندکراوی ئێرانی لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند.
ڕەشنۆدی وتی: دواجار بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕەزامەندییان دەربڕیوە لەسەر لێبوردن و ئازادکردنی بیست زیندانی ئێرانی لە زیندانەکانی هەرێم.
سەرکۆنسوڵی ئێران سپاسی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانی کردووە.
عەلیرەزا بێکدەلی، جێگری کونسوڵگەری وەزارەتی دەرەوە، لە دیدارێکدا لەگەڵ کەسوکاری زیندانیانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: لە میانی سەردانەکەی بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ تاران و لە میانەی سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئێران بە وەکالەت بۆ هەولێر، باس لە گواستنەوەی زیندانیانی ئێرانی کراوە و بەدواداچوونی بۆ کرا و دەسەڵاتدارانی ناوچەکە بەڵێنی هاوکاری و هەنگاونانیان داوە لەو بارەوە. بێکدەلی جەختی لەوە کردەوە: وەزارەتی دەرەوە و کونسوڵخانەی گشتی وڵاتەکەمان لە هەولێر بەدواداچوون بۆ ئازادکردن یان گواستنەوەی زیندانیکراوانی ئێرانی دەکەن.
Your Comment